ده‌ستده‌كه‌ین به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی به‌ر لافاو كه‌وتوون
مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوشان له‌گه‌ڵ ته‌واوی تیمه‌كان، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه لافاو زیانیپێگهیاندوون، ناتوانن خواردنی ئه‌مڕۆ ئاماده بكه‌ن، تیمه‌كانمان بۆیان دابین ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌ستده‌كه‌ن به پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی كه به‌ر زیانی لافاو گه‌یشتوون، هه‌ر كارێك له ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا دابێت ئه‌نجامیان ده‌درێت.
مو‌سا ئه‌حمه‌د گوتی” بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان، هه‌میشه هه‌وڵمانداوه ببین به پرد له نێوان دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خێرخوازان”.