رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات

رڕۆژی پێنجشەممە 16یکانوونی یەکەمی 2021لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان  و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران ، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.

لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.