شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانەوە

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و سنووره‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌ رۆژانی بارانبارین گه‌شت نه‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی هه‌وره‌ برووسكه‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی که‌شناسی رایگەیاند، له ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16-12-2021 ئەگه ر هەیە  شەپۆلێکی بەهێزی بـارانبارین روو له هەرێمی کوردستان بکات کە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و مه ترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.

بۆيه تەواوی هێزەکانمان له ئامادەباشیدان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی له‌ناکاو بۆيه بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیان پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوەبن:

یه‌كه‌م: له کاتی دروستبوونی لافاو هەوڵبده خۆت بگەیەنه شـوێنێکی سەلامەت و پاشان پەیوه‌ندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییه‌وه‌ بكەن.

دووه‌م: هەوڵبدەن خۆتان له گەشتکردن به دوور بگرن.

سێیه‌م: سەردانی رووبارەکان و سەرچاوه ئاویەکان مەکەن چـونکه ئەگەری بەرزبـوونەوەی لافاویان لێ دەکرێت.

چواره‌م: خوتان به دوور بگرن لەو شوێنانەی کە مەترسی داڕمانی لێدەکرێت به تایبەتی ناوچه شاخاویەکان.

پێنجه‌م: له کاتی هەوره بروسکه له ماڵه‌كانتان مەیەنە دەرەوه.

شه‌شه‌م: خۆتان به دوور بگرن لە مانەوه لەو باڵه‌خانانەی که دەرز و قلیشانیان هەیه چـونکه له کاتی بەرزبـوونەوەی ئاوی زۆر، مەترسی داڕمانیان لێده‌كرێت، هەروەها خۆتان به دوور بگرن لەمانەوه لەو خانووانەی که له قوڕ دروستکراون و کۆنن چـونکه له کاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەهەمان شێوه مه ترسی دارووخانیان هەیه .

تێبینی:

لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێنمان بکەن، بـەم ژمارانەی خواره‌وه‌:

115 بە تەنیا لێبدە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە.

07502401117

07507966355

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران