پێشمه‌رگه‌ خوێن ده‌به‌خشنه‌ تووشبووانی تالاسیما و شێرپه‌نجه‌ و كۆرۆنا

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ دروشمی (بەخشینی خوێن، بەخشینی ژیانە)، وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری گروپی ( K.art- کوردستان بۆ هونەر)،  هەڵمەتی خوێن بەخشینی راگەیاند.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، ئەمرۆ (15کانونی یەکەمی 2021) ژمارەیەکی بەرچاو و لە هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان، پێكهاتبوون لە فەرماندەیی ئینزیباتی سه‌ربازی، سەردانی سەنتەری بانکی خوێنیان بۆ گەرانەوەی ژیانی ئەو نەخۆشانەی (شێرپەنجە ـ تالاسیمیا ـ نەخۆشانی پەتای کۆرۆنا) پێویستیان بەخوێنە، كرد.

موقەدەم کەمال، فەرماندەی فەرماندەیی  ئینزیباتی سه‌ربازی رایگەیاند، ژمارەیەک لە پێشمەرگه گیان لەسەر دەستەکان بەشداربوون لە بەخشینی خوێن بەو نەخۆشانەی پێویستیان بەخوێنە، بەو هەنگاوە پیرۆزەش جارێکی تر پێشمه‌رگه‌ سەلماندیان، تەنیا لەپێناو پاراستنی خاک و خەڵک خوێن نابەخشن، بەڵکو خوێن بە دووبارە ژیانەوەی هاونیشتیمانیان دەبەخشن.

ھەواڵی زیاتر