بۆ یەکەمجار وڵاتێکی ئەوروپی بەکارهێنانی ئاسایی حەشیشی کردە یاسایی

ماڵتا، بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی، بەکارهێنان و چاندنی حەشیش بۆ مەبەستی خۆشی تاکەکسی بە یاسایی بکات، ئەمەش بە دەنگدانی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ماڵتا.

وەزیری یەکسانی و توێژینەوە و داهێنانی ماڵتی، ئۆون باونچی لە تویتێکدا رایگەیاند: “ئێستا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بە بەڵێ دا لەسەر یاسای چاکسازی حەشیش لە ماوەی سێیەمین دانیشتندا”.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی “سی ئێن ئین”، لەپێناو سنووردارکردنی بەلاڕێدابردنی چەند چالاکییەکی پەیوەندیدار بە حەشیش، لە هەمانکاتدا بۆ رێگەدان بە هاوسەنگی نێوان ئازادی تاکەکەسی سنوردار و بەکارهێنانی تاکەکەسی بەرپرسیاریانەی حەشیش، یاسای ژمارە 241  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ماڵتا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

بەپێی یاساکە، هەر هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە، تەمەنی سەرو 18 ساڵ بێت رێگەی پێدەدرێت، تا 7 گرام حەشیش لە ماڵەکەیدا هەڵگرێت، هەروەها رێگەی پێدەدرێت تا 6 شەتڵ رووەکی حەشیس لە ماڵەکەیدا بچینێت.

لە یاساکەشدا هاتووە “کێشانی حەشیش لە شوێنی گشتی قەدەغەیە، هەر کەسێکیس لەبەردەم کەسێکی دیکە حەشیش بکێشێت تەمەنی خوار 18 ساڵ بێت، سزایەکی دارایی دەدرێت کە بڕەکەی لە نێوان 340 بۆ 564 دۆلاری ئەمەریکیدایە.

ھەواڵی زیاتر