وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێکهێنانی ئەنجومەنی سندووقی بەڕێوەبردنی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە، ئاماژە بە پەیڕەوی ناوخۆی سندووقی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 7ی ساڵی 2020 و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا: بە پێکهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی پێکهاتووە لە:.
حازم ئیسماعیل رەمەزان – سەرۆکی ئەنجومەن
سالم ئیبراهیم ئیسماعیل – ئەندام
پەروین محەمەد نوری – ئەندام
مریەم عوسمان باپیر – ئەندام
سەرحەد جەلال لاوەرانی – ئەندام
نەوزاد حەمید محەمەد – ئەندام
هەڵمەت عەبدولرەزاق – ئەندام
دڵشاد حەسەن مستەفا – ئەندام
کازم نامیق ئەحمەد – ئەندام