شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

په‌یامى راگەیاندنی پارتی ​له‌ یادى (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ

دەقی پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بۆ (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی مووسڵ 

بەبۆنەی (13)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی مووسڵ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە كار و بەرنامەكانتان دا.

دامەزراندنی رادیۆی مووسڵ لەم ناوچە گرنگەی كوردستان بەر لە (13)ساڵ هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو، لەوماوەیەدا کە خاوەن پەیامێكی راست و روونبووە شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ داكۆكیكردن لە دۆزە رەواكەمان و پێشخستنی كۆمەڵگا و زیندوو هێشتنەوەی زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی لەم ناوچانە بۆیە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.

لەم یادەدا جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆ مووسڵ دووپات دەكەینەوە و ھیواخوازین داگیرساندنی مۆمێكی تری تەمەنی رادیۆی مووسڵ دەستكەوت و سەركەوتن و ھەنگاوێکیتربێت بەرەو پێشكەوتن… 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ـی ١٢ـی