دوای ئەوەی ڕۆژی پێرێ ١٢ی مانگ، بە فەرمانی (یەبەشە) کە لقیکی سەر بە پەکەکەیە، بڕیاری داخستنی دەرگای هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە سنووری قەزای شنگال چووە بواری جێبەجێکردنەوە و، دەرگای سەرجەم دامودەزگا حکوومیەکانی لە شنگال داخست.
دواتر هێزێکی سوپای عێراق، بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی ئەو دۆخەی لە شنگال پەکەکە دروستی کردووە، ویستی چوونە ناوەوەی شنگالیان هەبوو، بەڵام ڕێگریان لێ‌کرا و چەکدارانی پەکەکە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئاکامدا تانکێکی سوپای عێراق سووتێنرا و پاشەکشەیان کرد.
ماڵی ئێزدی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو ڕەفتارانەی پەکەکەی لە شنگال سەرکۆنە کرد و، بە هێزێکی نایاسایی و ناشەرعی ناوی بردن و ڕایگەیاند؛ بڕیاری داخستنی دەوامی دامودەزگا حکومیەکان له لایه‌ن لایه‌نێكی ناشه‌رعیی و نایاساییه‌وه ده‌ركراون، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی نییه.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، كه واژووی قولو عه‌ڤدۆ سلێمان، سه‌رۆكی ماڵی ئێزدی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووە؛ ئێمه وه‌ك ماڵی ئێزدی به ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌ی ئیداره‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و ره‌فتاره نه‌رێنیانه قبووڵكراو نیین و خزمه‌تی ره‌وشی ناوچه‌كه ناكه‌ن کە بڕیاری داخستنی دەوامی دامودەزگا حکومیەکان “له لایه‌ن لایه‌نێكی ناشه‌رعیی و نایاساییه‌وه ده‌ركراون، كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی نییه.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە؛ ئێمه له ماڵی ئێزدی له شنگال، له پێناو پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و هاتنه‌ئارای ئاشتی بۆ شنگالی وێرانكراو، پشتیوانی یاسا و سیستمی گشتیی ده‌وڵه‌تین.
جێگای ئاماژە پێکردنە، لای خۆیشییەوە شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی شنگال بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند لە ڕووداوەکەی ئێوارەی ڕۆژی ١ شەممەدا سه‌ربازێكی عێراقی بریندار بووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵدانی بۆمبێكی مۆلۆتۆڤ بۆ هامه‌رێكی سوپای عێراق كردووه، كه له ئاكامیدا سه‌ربازێك بریندار بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازه‌ی بریندار بووه، سه‌ر به فیرقه‌ی بیستی سوپای عێراقه و ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران چووه‌ته ناوچه‌كه.
چەکدارانی پەکەکە ماوەیەکی زۆرە بە هاوکاریی بەشێک لە هێزە عێراقییەکان شنگالیان کۆنتڕۆڵکردووە و ڕێگا نادەن ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالەوە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.