پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سێ كەس لەسەر تەقەكردن دەستگیر دەکرێن

گوتەبێژی پۆلیسی‌ سلێمانی رایگەیاند، ‏لەسەر دۆسیەی‌ تەقەكردن سێ كەسیان ‏دەستگیركردووە و دەستیان بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف گرتووە كە تەقەكەی‌ ‏پێكراوە.‏
ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسی سلێمانی: 
له‌سه‌ردۆسیه‌ی‌ ته‌قه‌كردن له‌ هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلسی‌ سه‌رچنار ٣  تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف كه‌ ته‌قه‌كه‌ی‌ پێكراوه‌ .
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ كه‌ دوو سه‌رنشینی‌ تێدابووه‌ ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن ، ده‌ستبه‌جێ‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا،  دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی‌ تر ده‌ستگیرکرا كه‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه‌ له‌ جۆری‌ كڵاشینكۆفه‌ .
له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار  :
س ، ع ، ع   –   ئ ، ح ، ر     –   ڕ ، ع ، م   به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌ .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان