به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێر سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی داوای له هاووڵاتییان كرد به‌بێ دوودڵی ئاردی ئه‌م مانگه‌ی بایه‌ع وه‌ربگرن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه نانێكی باشی لێ دروست ده‌كرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای پشكنین و تاقیكردنەوە، هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی حصەی (10)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروست کرا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای مانه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه بۆ كاتژمێرێك، دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفته، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێ دروست بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت دوای مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێریش هیچ كێشەیەكی نەبوو و نانێکی بە پێز و باشی لێی دروست بوو.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له هاووڵاتییان كرد بەبێ دوو دڵی به‌شه ئاردی ئه‌م مانگه‌ی بایه‌ع وەربگرن و بیكه‌ن به نان.