وەزارەتى پێشمەرگە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامەئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 13 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە جەختیکردوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەردەوامین لە رووبەڕوونەوەی چەکدارانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق و پشتیوانی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانان.

هەروەها جەختیکردوەتەوە کە هەوڵدەدەن پێکەوە لەگەڵ ‌سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنی زیاتر ئەنجام بدەن لەو ناوچانەدا.هاوکات ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەتەوە و مەترسیەکانی ئێستای تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کردووەو تیایدا جەختییان لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەی دەکەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.

ھەواڵی زیاتر