شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە دەستگیر کرا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە دەستگیر کرا.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کراوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگەگرتنە لە تێکدانی ئارامی و گواستنەوەی تیرۆرستان.

پێشتر لە 8ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ژمارەیەک داعشیان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیر کرد.

دوای ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد “رۆژی چوارشەممە 8/12/2021، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گرووپی نەنوستووی تیرۆریستانی داعش  لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا، کە  پیلانیان  دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن