ئاشكرایە ئەو داتا و زانیاریانەی لە ڕوانگە كەشناسییەكانەوە دەردەچن جێگەی گرنگ و بایەخی پرۆسەكانی چالاكیەكانی مرۆڤن وەكو كەرتی گواستنەوەی ئاسمانی و وشكانی و ئاوی، كردارە كەشییەكان بەرپرسن لە پرۆسەكانی جوڵەی ئەو كەرتانە، وەكو دیاریكردنی توانای باركردن و گواستنەوەو لە دەستچوونی ووزە.
زانیارییەكانی ڕوانگە كەشناسییەكان كاریگەریەكی زۆریان هەیە لەسەر كەمكردنەوەو سووك كردنی كارەساتە سروشتیەكان لە ڕێگەی دەرچوونی بڵاوكراوەو تۆمارە ئاووهەواییەكانی ڕۆژانە بەهۆی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن (بیستراو و بینراو و نووسراو) وە لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە، بۆچوونە ئاووهەواییەكان مەرج نیە هەموو كاتێك ڕاست و دروست بوون، چونكە ئەو زانیاریانە بەشداری دەكەن لە كاروچالاكییەكانی هاووڵاتیان بۆ كاری ڕۆژانەیان بۆ سەر كار و چوونیان بۆ خوێندنگەیان، گرنگی و بایەخی داتاو زانیاریە كەشییەكان لە باری نائاسایدا بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئامێرەكانەوە پێش ڕوودانیان بە باشترین و خێراترین ڕێگە بڕیارەكان بەشێوەیەكی گونجاو لە خۆ دەگرێت.
ئامانجی ڕوانگە كەشناسیەكان بریتییە لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە مەبەستی بەدیهێنانی سەلامەتی بۆ مرۆڤ و كەمكردنەوەی قوربانیانی گاریگەریی دیاردە سروشتییە مەترسیدارەكان، بوونی ڕوانگە كەشناسییەكان لە هەموو شارەكان و بەستنەوەیان بە تۆڕێكی ئێزگەی كەشناسی، بۆ زیانیاری پێدان بە هاووڵاتیان سەبارەت بە ڕەگەزەكانی ئاووهەوا كە بریتیین لە (پلەی گەرما، پەستانی هەوا، بڕی شێ، خێراییی با و ئاراستەكەی، بڕ و جۆری هەور وە دەرخستنی بارودۆخی كەشییەكان)، ئەوسا و ئێستا، بڵاوكردنەوەی ئەم داتایانە هۆكارێكی گرنگن بۆ گەشتیاران و جووتیاران و دەرچوونی بڕیاری سیاسی كاربەدەستەكان لەو ڕوانگەیەوە، چونكە زۆرجار ڕوودانی دیاردە كەشییەكان وا لە دەوڵەت دەكەن كە باری نائاسایی ڕابگەیەنن و خەڵكی هۆشیار بكەنەوە لە مەترسییەكان و بە مەبەستی كەمكردنەوی كاریگەری دیاردەكان لەسەر هاووڵاتیان.
كارەساتە سروشتییەكان مرۆڤ ناتوانێت خۆیان لێ رزگار بكەن بەڵام دەکرێت كاریگەریە سلبیەكانی كەم بكەینەوە، ئەویش لە ڕێگەی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان پێش ئەوەی كارەساتەكە ڕوو بدات، ئەویش بەپشت بەستن بەوداتاو ئامارو زانیاریانەی لە دەزگاكانی كەشناسییەوە دەردەچن.
ئامانج لە دامەزراندنی ڕوانگە كەشییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی كارەساتە سروشتیەكان بریتیە لە كەمكردنەوەی ڕێژەی ژمارەی قوربانیان و زیانەكانیەتی لەسەر ئاستی ئابووری و كۆمەڵایەتی، ئاشكرا كردنی ئامانجەكان بریتییە لە:
- بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵگە و تێگەیشتنیان لە ڕووداوە سروشتییەكان بە مەبەستی بەرهەڵستی كردن و خۆئامادەكردن بۆ كەمكردنەوەی پەشێوی و ڕزگاربوونی هاووڵاتیان لە كاتی ڕوودانی كارەسات سروشتییەكاندا.
- چڕكردنەوەی هەوڵ و كۆششەكان بۆ چاودێری كردن لە ڕوودنی مەترسی كارەساتە سروشتییەكان.
- هەڵسان بەو توێژینەوە زانستییانەی كە پەیوەندیان بە بابەتی زانیاری و وانەكانی كارەساتە ڕابردووەكانەوە هەیە.
- بەكارهێنانی ئامێروئامرازە شیاوەكان لە پرۆسەكانی پەیوەست بە قەبڵاندن و هەڵسەنگاندنی كارەساتەكان.
- بەهێزكردنی پێكهاتەی بنچینەی ناوچەكە بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لە كارەساتە سروشتییەكان.
- دروستكردن و بوونی هێڵە دەرچووە تایبەتە لەناكاوەكان لەسەر ئاستی هاووڵاتیان و لەسەر ئاستی خانووەكان وە هەتا لەسەر ئاستی كەسی كە جێگەی جێبەجێكردنە لە كاتێكی گونجاودا.
- هەستان بە كاری هەرەوەزی وبەشداری كردن لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی ئەمیش لە ڕێگەی:
1- هەڵسان بە بەشداری كردنی لەگەڵ رێكخراوە جیهانیەكان و هەرێمیەكان.
2- هەڵسان بە بەشداری كردن چالاكی ستراتیجی جیهانی بۆ چەند كارەساتێك.
3- بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەو كۆنفرانسانەی كە پەیوەستن بەم دیاردانەوە. - بەگەڕخستن و گرنگیدان بە سیستەمی ئاگاداركردنەوە پێش ئەوەی كارەساتەكە ڕووبدات لە ڕێگەی:
1- بەگەرخستن و گرنگیدان بە نموونەی پەیمانگاو زانستی تەكنەلۆجیا بە شێوەیەكی گشتی و بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای گەردوونی و وێنەی هەوایی و پەیوەندیەكان بە شێوەیەكی تایبەتی.
2- بەگەرخستنی تواناو هەوڵە هونەریەكانی مرۆڤ بە شێوەیەكی پلەپلە و بەكارهێنانی توانا زانستییەكانی تەكنەلۆجیا، كە هەڵسێت بە پرۆسەكانی چاودێری كردن و شیكردنەوە بۆ مەبەستی پێشبینیكردنێكی ورد بۆ دیاردەكان كە دەبێتە هۆی ڕوودانی كارەساتەكان.
3- خواست لەسەر گەیاندنی ڕێكخستنەكان لەسەر ئاستێكی نەتەوەیی ئامادەكردنی ئامێرەكانی ئاگاداركردنەوە لە شوێنی ڕوودانی كارەساتەكە.
4- توانای رێكخستنی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت، گەیاندنی زانیاریی ورد و دروست بۆ بەرەنگاربوونەوە مەترسیدارەكان. - نووسەر و شارەزای بواری ژینگە
Sardar86.rania@gmail.com