سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەكەمی دەچوی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵی 2016-2017 ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵاو وەزارەتی دارایی كراوە بۆ جێبەجێكردنی.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد”ئەزیزان سێ یەکەمی دەرچوانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی 2016-2017، دامەزراندنتان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 123 لە ڕۆژی 1/12/2021 لە لایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئیمزاکراو ئەمڕۆ بە نوسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 15580 لە ڕۆژی 12/12/2021 بە فەرمی ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دارایی وئابوری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان.”