وەزیری دارایی: بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی بازرگانەکان دەکەین

وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڵێن بە بازرگانان دەدات ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتەکە بێت درێغی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەت یاسین واحید لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە.

بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان چەندین داواكاریان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئابووریانە خزمەت بكەن و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەكە پەرە پێبدەن.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بە بازرگانان درا، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بێت درێغی نەكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانان، جەختیش لەوە کرایەوە کە بە هەموو شێوەیەک بۆ بووژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانانن.

ھەواڵی زیاتر