شەپۆڵێکی بەفر و باران بەڕێوەیە

بەپێی پێشبینییەکانی دەزگاکانی کەش و ھەوا ،شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی ٨ رۆژ بەردەوامی دەبێت.


بەپێی پێشبینیەکان  بۆ ماوەی ٨ رۆژ لە شارەکانی کوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرماش سێ تا چوار پلە دادەبەزن.


 شەپۆلەکە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ١٢ دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ھەینی ٢٤ی ١٢ کۆتایی دێت.

لەمبارەیەوە شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت:  لە ماوەی ئەو ٨ ڕۆژەدا ھێندەی ساڵێک باران دەبارێت و مەترسی وشکەساڵی نامێنێت.

ھەواڵی زیاتر