وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ئاشکراکرد، كە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧٥ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ٩ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ٤٤٠٨ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر ٧٥ كەس و سلێمانی ٥١ كەس و لە دهۆك ٢٢ و هەڵەبجە یەك كەس و گەرمیان ٨ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە ٣٧٠ كەس چاكبوونەوە و ٩ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
