وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مه‌شق و راهێنان به‌ لیواکانی پیادە ده‌كات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ‌لەبەر رۆشنایی پرۆگرامەکانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوایەکی پیاده‌ی سەر بە وه‌زاره‌ت‌ خرایە ناو  مه‌شق و راهێنانه‌كان.‌

لیوا عەبدوڵڵا کەریم محەمەد، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی رایگەیاند، ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیوایەکە، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە ئایندەدا، لەهەمان کاتدا، رێکخستنەوەی لیواکەیە بۆ دۆخی باشتر، لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، مەشقەکانی لیوایەکە، لەهه‌رسێ بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەرێودەچێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پڕۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی هەیە، به‌‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ و پرۆگرام و به‌رنامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق دایناوه‌، مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.