مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشان پیرۆز دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز دەکات.

بەڕێز/ بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان..

بە بۆنەی(٣٦)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانتان. 

لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و دۆستایەتیی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر