فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە مەبەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ له پارێزگای دهۆک، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33.828.534.000 (سی و سێ ملیار و هه‌شتسه‌د و بیست‌و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و چوار هه‌زار) دیناری بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ئه‌و پارێزگایه ته‌رخانكرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیده‌گه‌ێنێت: ئه‌م پاره‌یه له سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌م بودجه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌ی دروستكردنی (ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی بناڤیێ 1 و یوتێرنی ماڵتا) و 6000 مه‌تر شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌قامی بارزان، دابینكرا.