هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بارەگایەکی پەکەکە لە سنووری شنگال بۆردوومان کرا

لە سنووری شنگال فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ئەنجوومەنی خۆسەریی لالشیان لە خانەسۆر کرد.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، کەمێك پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بارەگای ئەنجوومەنی خۆسەریی لالشی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە سنووری قەزای شنگال کرد و زیانی گیانی ھەیە.