ئاگادارییەک لە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتییەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکاتەوە لە بوونی کەسانێک کە بەناوی گێڕانەوەی مووچە و وەرگرتنی زەوی داوای کارتی مۆبایل و پارەیان لێ دەکەن، ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانە پەیوەندییان بەوانەوە نییە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کە چەند کەسێکی نەفس نزم بە ناوی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەلەفۆن دەکەن و داوای کارتی مۆبایل و پارە لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن لە بەرامبەر گێڕانەوەی مووچەکانیان یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون بۆیان.”

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە ” بەپێویستی دەزانین کە پێتان ڕابگەیەنین ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیان بە بەرێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتمانەوە نییە.”

هەروەها ئەوەش هاتووە ” ئەو کەسانە، کەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم کارە دەکەن، ھەر کەسێک بەو شێوازە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی لێکردن ڕاستەوخۆ ژمارەی مۆبایلەکەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەکان.”

ھەواڵی زیاتر