به بۆنه‌ی یادی 69 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه ، یه‌كێتییه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: یەکێتییه‌كه‌مان شەست و نۆ ساڵە، سەرقافڵەی خەباتی بزووتنەوەی ئافرەتانی کوردستانە لە پێناو ئازادی و یەکسانی و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی. دەستپێکی خەباتی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان وه‌ك رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به پرسی ئافره‌تان و گرنگیدان به ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له ساتەوەختێکدا بوو كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بزووتنەوەی فیمینیزم لە بڵاوەبوون و گەشەسەندنی بەردەوام بوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن: زانایی و حیکمەت و دووربینی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد بۆ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لەو ساتەوەختە مێژووییەدا، هەروەها بنەماکانی ڕێبازی پیرۆزی بارزان، هەبوونی ڕێکخراوێک بۆ لە خۆگرتن و ڕێکخستنی وزە و توانای ئافرەتان و ئاراستەکردنیان وەک زەرورەتێکی قۆناغ و مێژوو، پێویست دەکرد، بۆیە لەسەر ڕاسپاردەی باوکی ڕۆحیمان یەکێتی ئافرەتان لە ساڵی ١٩٥٢ز جاڕی دامەزراندنی درا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تاندا هاتووه: یه‌كێتی ئافره‌تانی کوردستان بە درێژایی مێژووە پڕ سەروەرییەکەی قوتابخانەیەک بووه بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی هه‌زاران ئافره‌تی كوردستان له‌سه‌ر بیروهزری نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی به‌ها باڵا‌و مرۆڤدۆستییەکانی ڕێبازی پیرۆزی بارزان له لایەک و لە لایەکی تریشەوە وەک هێزێکی بزوێنەر و کارا، بەشدارێکی فیعلی شۆڕشە یەک لە دوا یەکەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بووە و لەم ڕێگەیەدا خاوەنی چەندین شەهیدە .
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لە هەمانکات بۆ وشیارکردن و بەئاگاهێنانی خودی ئافرەت و کۆمەڵگە سەبارەت شوناسی ئافرەت وەک مرۆڤ بە ئامراز و میکانیزمی جۆراوجۆر بەرەنگاری نۆرمە کەلتوری وکۆمەڵایەتییە ناڕاست و هەڵەکان بووە و لەم ئاراستەیەشدا لە شانازی دەستکەوتە هەنووییەکانی ئافرەت پشکی شێری بە بەر دەکەوێت. یەکێتییەکەمان بە ورە و هێزەوە، بەردەوامە لە تێکۆشانی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خاک؛ هەروەها دەستەبەرکردنی ئازادی و چەسپاندنی یەکسانی جێندەری لە ناو کۆمەڵگەکەیدا.
یه‌كێتی ئافره‌تان راشیده‌گه‌ێنێت: دووپاتی دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە بەردەوام دەبین لە نوێنەرایەتی کردنی ڕاستەقینەی دەنگ، داوا و خواستەکانی ئافرەتانی کوردستان بێ هەڵاواردن و جیاوازی نەتەوە، ئایین وئایدیای سیاسی لە بەرامبەر کۆمەڵگە و دەسەڵات. مەزاختنی هەموو توانا و شیانمان بۆ پێگەیاندنی هزری، مەعریفی و پیشەیی ئافرەتان، هەروەها بەهێزکردنی پێگه و فراوانکردنی پانتایی بەشداری کارا و کاریگەریان له‌ناو سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا دەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لە هەمانکات پاراستنی خێزان و ڕاگرتنی هاوسەنگی بەها و پەیوەندی تاکەکانی وەک ئەرک و ماف لە ژینگەیەکی پڕلە خۆشەویستی و ئارام و گونجاو بۆ پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو لە سەرەوەی کارنامەکەمان جێ دەگرێت. نیشتمانپارێزی و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان وپشتگیری وبەشداری لەهەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت بۆ سەروەری یاسا و چاکسازی و زامنکردنی پێگەکانی حوکمرانی باشتر لایەنێکی تری خەباتی ڕێکخراوەییمان دەبێت.
له كۆتاییدا یه‌كێتی ئافره‌تان رایده‌گه‌ێنێت: سڵاو بۆ روحی ئەو ئافرەتە تێکۆشەرانەی ڕۆڵیان لەدامەزراندن و پێشخستنی ئەم رێکخراوەدا هه‌بووه، پیرۆزبێت ئەم یادە لە سەرجەم ئافرەتانی ئازیزی کوردستان بەتایبەتی ئەندامانی خۆشەویستی یەکێتیەکەمان کە بڕوا و ماندوونەبوونی ئەوان خه‌باتی رێکخراوەییمانی بەم وێستگه‌یه گەیاندووە.