کونسوڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دادگەی پێداچوونەوە دەکات و دەستخۆشیش لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ جەختکردنەوەی لە گرینگی سەربەخۆیی دادوەران.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دادگەی پێداچوونەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن دەکەین.
هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ وتەکانی لەبارەی جەختکردنەوە لە گرینگی سەربەخۆی دادوەران و دامەزراوە دادوەرییەکان.
کونسوڵخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری بەردەوامی بەھێزکردنی سەربەخۆی دادوەری و سەروەری یاسا دەکات لە ھەرێمی کوردستان.