شەری ناوخۆ لە عێراق دەستی پێکرد

ئامادەکردنی: دەشتی ئیسماعیل

ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەبیستڕیت، دەنگی تەقەی زۆر و رووبەڕووبوونەوەی فراوانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگییە.

دوای دوو سال لە پێکنەهێنانی حکومەت لە ئەنجامی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە نێوان لایەنە سیاسیەکان، بەردەوام گرژی و خۆپێشاندان و ئالۆزی لە نێوان لایەنگیرانی موقتەدا سەدرو چوار چێوەی هەماهەنگی دروست بووە، بەلام ئەمرۆ هێزێکی چەکداری موقتەدا سەدر هەلیان کوتایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا توانیان دەست بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجومەنی وەزیران و بەشێک لە داموو دەزگاکانی ئەو ولاتەدا بگرن  ولە ئاکاندا چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکهاتووە لە هێزی حەشدی شەعبی عەسائبی ئەلحەق و چەند هێزێکی تری میلیشیا کە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی و هادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت ‌ رووبەروی هێزەکەی موقتەدا سەدر بوونەوە، لە ئەنجامدا شەر تەواوی عێراقی گرتۆتەوە لە کاتی ئێستادا شەرێکی خوێناوی ولاتی گرتۆتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی مالپەری هەولێر، لە یەکەم رۆژی رووبەوروبونەوەکە زیاتر لە ٤٠ هاولاتی مەدەنی و بە سەدا کەسیش بریندار بوونەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لە لە هێزە میلشیاکانی سەر بە لایەنەکان کرد کە دان بەخۆیان بگرن و چیت خەلکی مەدەنی نەبێتە قوربانی مەرامی خۆتان و هەندێک ولاتی ئیقلیمی تر.

بەلام ‌هێزە میلشیاکانی موقتەدا سەدرو چوارچێوەی هەماهەنگی گوێ لە داواکاریەکانی سەرۆک وەزیران نەگرت و شەرو رووبەروو بوونەوەکان بەردەوامەو خەلکێکی زۆریش ئاوارە بوونە.

بەڕی چاودێرانی سیاسی تا ئێران مابێت رۆژهەلاتی ناوەراست ئارامی بەخۆیەوە نابینێت، چونکە هەموومان دەزانین ئێران بە دەیان گرووپی چەکداری لە عێراق و ولاتەکانی تر دروست کردوە، ئەو گروپە چەکدارانەش راستەوخۆ فەرمان لە ئێران وەردەگرن، هەر شتێک ئێران بە دڵی نەبێت گرووپەکانی نزیک لەو بە هەموو جۆرە چەکێکی قرس و سوک روبەروی دام و دەزگاکانی ولات دەبنەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە خەلکی عێراق دەکاتە قوربانی.

بۆیە ئەو شەر ناوخۆیەی ئێستا لە عێراق بەردەوامە ئێران لێی بەرپرسە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەمریکاو هاوپەیمانان ئەبێت سنورێک بۆ ئێران دابنێن و هەموو ئەو گرووپە میلیشیایانەی دروستی کردووە هەلبوەشێنرێتەوەو چەکەکانیان لێ بسێنرێت عێراقیەکان خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن ویاسا سەروەر بێت

شایانی ئاماژە پێکردنە لە دوای ڕووجاندنی سەدام حوسێن ئێران دەستی بەسەر عێراقدا گرتووە تەواوی سامانی ئەو ولاتە لە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیدایە، رۆژانە بە بەرچاوی کۆمەلگای نێودەوڵەتی و رۆژنامەنوسان چالاکوانانی ئەو ولاتە دەرفێن و تیرۆریان دەکات.

ھەواڵی زیاتر