پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا لەگەڵ لێژنەکانی قایمقامییەت دەست بەسەر چەندین چەقۆ و دامربۆکسدا گیرا.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر چەند چەقۆ و دامربۆکس داگرت کە بە بێ مۆڵەتی یاسایی و بەشێوەیەکی نایاسایی لە نێو بازاڕەکان مامەڵەیان پێوە دەکرا.
ڕاشیگەیاند: سەرجەم ئەو چەقۆ و دامر بۆکسانەی کە دەستیان بەسەردا گیرا، لەناوبران.
گوتەبێژی پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات کە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە.