فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (8ی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2021) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كرد، كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
– خستنەڕووی راپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
– بابەتی رێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە رێکخراوی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
– خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
– خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021).
– خستنەڕووی راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.