به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه تێیدا داوا له شوفێران ده‌كات له سبه‌ینێوه شه‌قامی 150 مه‌تری، رێگای سەرەکی لە هەردوو دیوی هاتن بۆ ناوشار وچوون بۆ کەسنەزان دادەخرێن.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سەرجەم شوفێران وهاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی دەستپێکردنی دروستکردنی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسەکانی شەقامی 150 مەتری لە سەر رێگای (هەولێر-کەسنەزان)، لە رۆژی 8-12-2021ـه‌وه تاوه‌كو کاتێکی نادیار رێگای سەرەکی لە هەردوو دیوی هاتن بۆ ناوشار و چوون بۆ کەسنەزان دادەخرێن، هاووڵاتیان لەو ماوەیە دەتوانن لادانە کاتییەکان بەکاربێنن کە دەکەوێتە هەردووک دیوی شەقامەکە.
داواکارین لەو ماوەیه شوفێران وهاووڵاتیان هاوکار و پابەندی هێماکانی هاتوچۆ بن، بە پێی ئاڕاستەی دیاریکراو هاتوچۆ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر