راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی كاتژمێر (11)ـی پێشنیوه‌ڕۆ تایبه‌ت بە هێرشەكانی رێکخراوى تیرۆریستیى داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە ده‌بێت.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌م كارانه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتی (لیژنەی پەیوندییەكان و رەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووه‌م: خستنەڕووی بەدواداچوون و راسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی رێکخراوى تیرۆریستیى داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.