پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسرا

سیاسی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی شاری بەسرا

بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم Kurdistan24 هه‌ولێر   42 خوله‌ك 

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

کوردستانپه‌یامسه‌رۆك بارزانیسه‌ره‌خۆشیبه‌سره‌تیرۆر

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 7ـی کانوونی یەکەمی 2021، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون، وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری قوربانیانی ئەو روداوە دڵتەزێنە دەکەم، ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم، لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی روداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.

مسعود بارزانی

7ـی کانوونی یەکەمی 2021

ھەواڵی زیاتر