وهزارهتی پێشمهرگه ئهمڕۆ سێشممه (7ی كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2021) له راگهیهندراوێكدا ئاشكری كرد، بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە، رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوهتی قەدەغە کرا.
میران بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ئاماژهی بهوه كرد، بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەپێناو رێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەیهنێت، رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوهتی قەدەغە کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوە و چاوپێکەوتن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدات”.
زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان جموجۆڵیان زیادی کردوە و چەند جارێک هێرشیان کردووهتە سەر هاووڵاتیان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە.