نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ته‌قه‌دوم، جه‌ختیان له ڕۆڵ و ئاماده‌یی و پێگه‌ی هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سوننه له پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا وه‌ك دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی شیعه و پێكهاته‌كانی دیكه‌دا، هه‌روه‌ها له گرنگیی هاریكاری و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان كرده‌وه بۆ هه‌نگاونانی پێویست له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك كه كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داوكاریی هاووڵاتیان بێت له دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری و ژیانێكی باشتر.
له دیداری نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یماینی ته‌قه‌دومدا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/12/7 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش كرد به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی بۆشاییی ئه‌منی له‌نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌دا كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی له ڕیزه‌كانی سوپا و پێشمه‌رگه و هاووڵاتیاندا لێكه‌وته‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی كاراكردنی زیاتر و خێرای میكانیزمی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆرستان و تێكشكاندیان، هه‌روه‌ها ڕاسته‌ڕێبوونی پرۆسه‌ی سیاسی و ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی‌یان له وڵات، به پێویستییه‌كی له‌پێشینه بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕی دژی تیرۆردا له قه‌ڵه‌م دا.