وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، عەمید روکن هەژار راوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، لە کۆبوونهوهكهی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، باس لە کەیسەکانی هاوکاری ئەمه‌ریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لای خۆیەوە شاندی میوان جه‌ختیكرده‌وه، ئەمه‌ریکا هەوڵی زیاتر دەدات بۆ دابین کردنی هاوکاری پاڵپشتی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەت هەندێک ئامێر و تەکنەلۆژیای پێویست بۆ شەڕی دژی داعش.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی لێوه كرا، هەروەها پڕۆسەی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش، لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، هەدوولا جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش، لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، کردەوە.