ئێران مەرجێکی نوێ بۆ گەشتیارانی هەرێم دادەنێت

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئەو گەشتیار و هاووڵاتییانەوە ئاگاداردەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن پێویستە جگە لە بوونی ڤیزا دەبێت کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆناشی پێ بێت.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: ”بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ئێمە ڕاگەیاندراوە، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە 9/12/2021، مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک، سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆناشی پێبێت ، کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆناكە لە 48 کاتژمێر تێپەڕ نەبووبێ”.

گوتیشی: ”داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، کە لەو رێکەوتە و رۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، چونكە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها بە پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵبون ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە، بەڵكو دەبێ هەردووكیان پێبێت واتە دەبێ (کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆناشیان) پێبێت”.

ھەواڵی زیاتر