ڤان ستیل، گەورەترین کارگەی ئاسن و شیش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق مۆڵهتی كاركردنی وهرگرت، كه بە بەردەوامی لە سێ شیفتی جیاواز، بۆ ماوهی 24 کاتژمێر کاری لەسەر دەکرێت، بەتەواوبوونی ئەم کارگەیە کەرتی پیشەسازی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ.
شوان محەمەد، بهڕێوهبهری كۆمپانیای ڤان كه خاوەنی پرۆژەکەیه گوتی: کارگەکە دەبێتە ژێرخانێکی پتەو بۆ داهاتوو و پێداویستی کەرستەکانی بیناسازی بۆ کوردستان و عێراق بەزیادەوە دابین دەکات.
عەبدولستار محەمەد ، سهرپهرشتیاری ئهو پڕۆژهیه گوتی: کارگەکە بە ستاندارێکی جیهانی، سیستەم و ئامێرەکانی بۆ دانراوە و سەرجەم بەشەکانی بە نوێترین تەکنەلۆژیا بهكهوه بەستراونەتەوە، کارگەکە تایبەتمەندییەکانی ناوازەن و بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارگەیەکی ئاسن لە کوردستان هەبێت، کە پشت بە سیکرابی ناوخۆ و کەرستەی خاوی دەرەوە دەبەستێت، کارگە دۆستی ژینگەیە و چەندین تایبەتمەندی دیکەشی هەیە.
رۆژانە نزیکەی 700 کرێکار کار لهو پڕۆژهیه دەکەن و 95%ی ههلی كاری ئهو پڕۆژهیه به کرێکاری ناوخۆ دهدرێت، لەگەڵ کردنەوەی کارگەی ڤان ستیل، زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەخۆ و ناراستەوخۆ دەرەخسێنێت، کارگەکە لەوەتەی مۆڵەتی وەرگرتووە تاوەکو ئەمڕۆ کارکردنی تیایدا نەوەستاوە و 75%ی کارەکانیشیان تەواوکردووە.
کارگەی ڤان ستیل لەسەر رووبەری 330 هەزار مەتر دووجا بوونیاتنراوە و کەوتووەتە ناوچەی پیشەسازی تیمار. پرۆژەکە مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەیە و بەسەرمایەی نزیکەی 315 ملیۆن دۆلار دروست دەکرێت، بڕیاریشە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 دەست بە بەرهەمهێنان بکات