وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (4) سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت.
پۆستهكان كه وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاندوه
یهكهم: سەرۆکى زانکۆی سلێمانى
دوهم: سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سێیهم: سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
چوارهم: سەرۆکی زانکۆی چەرمو
پێنجهم: سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکێش بکات، تاوەکو ناوى لە لیستى پێشکێشکاراندا تۆمار بکرێت.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
– بڕوانامەى دکتۆرای هەبێت.
– نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
– خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی:
– بڕوانامەی دکتۆرای هەبێت لە یەکێک لە بوارەکانی زانستی
.- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەوكهسهى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكهن: دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت.
له كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایدهگهێنێت: ههر كهسێك ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.