ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەیەکی لەبارەی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، کە بە هۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە.لە کاتێکدا ئێستا توانایی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا 2800 مێگاواتە”.

ئاماژە بەوەشکراوە: “وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر