تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبیان

کەمێک پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی لە سنووری قەزای دوبز و دانیشتووانی گوندەكە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

جەواد محەمەد، بەرپرسی ناوچەی دوبزی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەمشەو شەممە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی لهێبانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان”.

گوتیشی: “ئێستا تیرۆریستان چواردەوری گوندەكەیان گرتووە و دانیشتووانی گوندەكە پەیوەندییان پێوە كردین و داوای ئەوە دەكەن هێزە ئەمنییەکان بەپەلە بەهانایانەوە بچن”.

بەپێی زانیارییەكان دانیشتوانی گوندەكە بە چەكی خۆیان ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە تاكوو ئێستا شەڕەكە بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر