سلێمانی….تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا

کەمێک پێش ئێستا لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس کرا و بریندار هەن.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا تیمێکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تووندتیژی دژی ژنان بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە گەڕەکی تانجەڕۆی شاری سلێمانی کە بڕیاری دادوەریان پێبووە تەقەیان لێکراوە سێ پۆلیس کە یەکێکیان ئەفسەرە بریندار بوونە”.

گوتیشی: “هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون.

بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو زانیارییە لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر