کاروانی حەوتەمی کۆچبەران دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

کاروانی حەوتەمی ئەو کۆچبەرانەی کە گیریان خواردبوو لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابەزین.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی دیکەی کۆچبەران گەڕایەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاترە لە 419 کۆچبەر.

هەروەها بە گەڕانەوەی ئەم کۆچبەرانە بۆ هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە دەبێتە 2 هەزار و 722 کەس.

جێی باسە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووسیا ئەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناونووس دەکەن و پاشان لەسەر ئەرکی حکوومەت دەیانگەڕێننەوە.  

ھەواڵی زیاتر