رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، به توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش ده‌كات، كه به هۆیه‌وه 13 پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانی په‌لاماره‌كه ده‌رده‌بڕێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شانبه‌شانی عێراق راده‌وه‌ستین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆر و توندڕه‌وی و توندوتیژییه‌ك.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خمووریان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا، له گوندی خدرجیجه‌ی سنووری مه‌خموور 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و 5 هاووڵاتیش بریندار بوون.