گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆرستانی داعشی بۆ سەر هاووڵاتییان و هێزەکانی پێشمەرگە شەرمەزار دەکات و ڕایگەیاند، هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە چڕتر دەکەینەوە.
جۆیل هارپەر گوتەبێژی هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە ئەم هێرشە ترسنۆکانە شەرمەزار دەکەین، وەکو هاوپەیمانان پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ڕاهێنان و یارمەتیدان و توانادان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ مسۆگەرکردنی شکستهێنانی داعش و هێنانەدی دادپەروەری.
هەروەها ڕایگەیاند: بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردووش هەموومان خەمبار بوین و دروود بۆ سەرجەم شەهیدان و شەهیدانی شەوی ڕابردوو دەنێرین و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و بەڵێنیان پێ دەدەین کە بە تۆڵەی ئەوان دەکەینەوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوکارییەکانمان بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چڕتر دەکەینەوە.
جێی باسە شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.