نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعشی بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به “قێزه‌ون” وه‌سفكرد و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد.
له په‌یامێكدا یونامی رایگه‌یاند، “سەرخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەوانە دەکەین، کە لە هێرشە قێزەونەکەی شەوی رابردووی مەخمووردا گیانیان لە دەستدا و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: بێگومان پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی لە شەڕی ئێستای دژی تیرۆریستانی داعشدا گرنگه.