سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

داعش هێرشی کردە سەر چەند گوندێکی كوردنشین

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ بناری چیای قه‌ره‌چووغ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر دوو گوند و تا ئێستاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ته‌قه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو گوندی بناری چیای قه‌ره‌چووغ، گونده‌كانیش بریتین له‌ خدرجه‌ی عه‌شیره‌تی بندیان سه‌ر به‌ ناحییه‌ی دیبه‌گه‌، گونده‌كه‌ی تریش لهێبانه‌‌‌.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و خه‌ڵكی هه‌ردوو گونده‌كه‌ دروست بووه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 3 هاووڵاتی گونده‌كان شه‌هیدبوون و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی تریش بریندار بوون، كه‌ له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی داعش و خه‌ڵكی هه‌ردوو گونده‌كه‌ چه‌كی سووك و قورس به‌كارهاتووه‌.

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ڕێگه‌وه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی هه‌ردوو گوندی خدرجه‌ و لهێبان.

هه‌روه‌ها ڕاگه‌یەندرا كه‌ هاووڵاتییه‌ برینداره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بناری چیای قه‌ره‌چووغ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌رێوه‌ن بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر.