کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرەیاتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات پلەکانی گەرما لە نێوان سفر تا ٣- پلەی سیلیزی بێت.

ئەمشەو پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ” سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی کەمێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما دادەبەزێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات نزمترین پلەکانی گەرما لە نێوان سفر تا ٣- پلەی سیلیزی دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” لە کاتەکانی درەنگانی شەو و بەیانی زوودا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم ئەوەش هاتووە “لە ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە قەزای دەربەندینخان زۆرترین ڕێژەی بارانبارین هەبووە کە ١١.٦ ملم باران بووە، لە قەزای دوکانیش کەمترەەن ڕێژەی بارانبارین تۆمارکراوە کە ٠.٢ بووە”.