كەناڵی (ئێورۆنیوز)ی ئەورووپی لە بەدواداچوونێكدا ئاشكرای كردووە كە ئەو قاچاخچییانەی هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق دەبەن بۆ ئەورووپا، ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری ئەمریكییان دەست دەكەوێت.
كەناڵەكە ڕاستەوخۆ قاچاخچییەكی دواندووە كە بە زمانی كوردی قسە دەكات و پێی گوتوون بەقاچاخبردنی خەڵك هیچ كات نەوەستاوە و ئەو كاتانەی شەپۆلی كۆچبەریش دەست پێدەكات، ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری دەست دەكەوێت.
ئێورۆنیوز ئاماژە بەوە دەكات كە قاچاخچییەكان خەڵكی ناشارەزا دەخەڵەتێنن و بەڵێنیان پێدەدەن كە لە ڕێگەیەكی سەلامەتەوە دەیانگەیەنن بە ئەورووپا، لە كاتێكدا چەندین ڕێگەی مەترسیدار بەكار دێنن، بەبێ ئەوەی سڵ لە گیانی كۆچبەران بكەنەوە و بزانن لەم ڕێگایانەدا چییان بەسەر دێت.
ئەو پارە كۆكردنەوە ناشەرعییانەی قاچاخچییەكان لە كاتێكدایە تا ئێستاش رۆژانە كارەساتی گەورە لە ڕێگەی كۆچبەراندا تۆمار دەكرێن و دواهەمینیشیان بوونە قوربانی 31 كۆچبەر بوو لە ڕووداوی نقوومبوونی بەلەمێك لە ئاوەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا.
جێی باسە لە چەند هەفتەی رابردوودا شەپۆلێكی گەورەی كۆچبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە وڵاتی بێلارووس گیریان خوارد و ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر بوونەوە، تا دواتر ژمارەیەكیان بەرچاویان دەستیان كرد بە گەڕانەوە بۆ وڵات و تا ئەمڕۆ پێنجشەممە شهش كاروانی كۆچبهران گەڕاونەتەوە ههرێمی كوردستان.
كاروانەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 430 كۆچبەری لەخۆ گرتبوو و خهڵكی زۆربهی ناوچه جیاوازهكانی كوردستان بوون، تا ئێستاش كۆی ئهو كۆچبهرانهی له بێلاڕووسهوه گهڕاونهتهوه ههرێمی كوردستان، ژمارهیان زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەرە، زیاتر لە یەك هەزار و 500 كۆچبهری تری ههرێمی كوردستانیش له بێلاڕووسەوە خۆیان بۆ گهڕانهوه ناونووس كردووه.