ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئه‌میكڕۆن، هه‌فته‌ی داهاتوو رێكاره‌كانی پێشوازكردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق تووندتر ده‌بن و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتیش راناگه‌یندرێت.

هانی ئه‌لعیقابی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 8 ملیۆن كه‌س، 5 ملیۆنیش ژه‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌م  دووه‌م بێ ڤاكسین تێپه‌ڕی و قوربانییه‌كان زۆر بوون، به‌ڵام شه‌پۆلی سێیه‌م به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسین، رێژه‌ی تووشبووان و مردووان كه‌میكرد.

ئه‌لعیقابی راشیگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی عێراق بچێته‌ ناو شه‌پۆلی چواره‌م، گرنگه‌ رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رز ببێته‌وه‌، هه‌فته‌ی داهاتووش رێكاره‌كانی پێشوازیكردن له‌ گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌كان تووندتر ده‌بن.

وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق روونیكرده‌وه‌، پرسی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی بووه‌ شتێكی رابردوو، چونكه‌ داخستن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرسی ئابووری و بازرگانی دروست ده‌كات