وەزارەتی پێشمەرگە سەنگەرەكانی شەڕی داعش بەسەردەكاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە، سەنگەرەکانی لیوای ١٨ی پێشمەرگەی لە سنووری قەرەچوغ بەسەرکردەوە و لە كەموكورتییەكان و پێداویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كۆڵیەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆک ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە، لە سەردانێکی مەیدانیدا، لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سنووری چیای قەرەچوغ بەسەركردەوە، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کەموکورتییەکانی لیواکە.

دوای هەڵسەنگاندنی سەنگەرەکانی لیوایەکە و گوێگرتن لە داواکاری و پێویستییەکانی ئەو لیوایە، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بەڵێنی دابینکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی لیوای ١٨ی دا.

ھەواڵی زیاتر