داتاى تۆمارى کۆمپانیاکانى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى سیسته‌مى ئه‌لیکترۆنییەوە به یه‌که‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه و، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى کۆمپانیاکانی هه‌رێم لەو بارەیەوە ده‌ڵێت، به‌ستنه‌وه‌ى کارى کۆمپانیاکان ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت له که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆتین و به‌دامه‌زراوه‌ییکردنى کاروباره‌کان له نێوان هه‌ردوولادا.
بڵند محەمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانی هه‌رێمى کوردستان ڕاyگه‌یاند: “له چوارچێوه‌ى کاره‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان داموده‌زگاکانى هه‌رێم و به‌غدا و ئاسانکاریى کاروباره‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆتین، له دواى سه‌ردانمان بۆ لاى به‌رپرسانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى کۆمپانیاکانى عێراق ڕێک که‌وتین له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى زانیاریى دۆسیه‌ى کۆمپانیاکانی نێوان هه‌ردوولا و پاراستنى ناوى بازرگانى له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى”.
گوتیشى: “به ئه‌لیکترۆنیکردنى کارى کۆمپانیاکان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت بۆ ڕاییکردنى خێرای کاروبارى ڕۆژانه و گه‌ڕانه‌وه‌ى نووسراوه‌کان که پێشتر کاتێکى زۆرى ده‌خایا‌ند، لە لایه‌کى دیکەشەوە سیستمه‌که ڕێگریى ته‌واو دەکات له ناوى دووباره‌ى کۆمپانیاکان و پاکتاوکردنیان له کوردستان و عێراق و که‌م و زیادکردنى سه‌رمایه‌کانیان”.
به‌ڕێوبه‌رى تۆمارى کۆمپانیاکانى هه‌رێم ڕوونیشى کرده‌وه: “بوونى ئه‌م هه‌ماهه‌نگى و هاوکارییه وا ده‌کات که به‌ئاسانى ده‌ستمان بگاته ژمێره‌ى کۆتاییی کۆمپانیاکان و خۆنه‌دزینه‌وەیان له‌و باجه‌ى که لەسه‌ر شانیانه بیده‌ن به حکوومه‌ت و ئه‌م قسەیه بۆ به‌غداش ڕاسته”.