راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه، رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی وەزارەت پرسە و سەرەخۆشیان بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە نارد، بەتایبەت ئەوانەی له چەند رۆژی رابردوو لە میحوەری گەرمەسێر گیانیان بەخشی.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌یپێكراوه، وه‌ك له هۆشدارییه‌كانی پێشووتر، له دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی خانه نووستووه‌كانیان، به‌رده‌وام جه‌ختمان له ئاماده‌كاری هێزه‌كان له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌ی لیواكان راسپێردران، چاوكراوه‌تر و به پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به فیڕۆ بچێت، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، جه‌ختیكرایه‌وه، دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه، كه به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوو هێز له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، رۆڵ ببینن.